ساڵی ٢٠٢٣ گەرمترین ساڵ بوو لەسەر زەوی لەو کاتەوەی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرا
پەیامی کورد ... ساڵی ٢٠٢٣ گەرمترین ساڵ بوو لەسەر زەوی لەو کاتەوەی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرا
ناوەندی چاودێری گۆڕانی کەش وهەوای ئەورووپا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵ بووە لەسەر زەوی لەو کاتەوەی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکراوە.
بەم پێیە گۆڕانی کەش وهەوا بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤ و هەروەها دیاردەی کەش وهەوای ئێل نینۆ هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی بوون لە ساڵی ڕابردوودا.
لە نزیکەی نیوەی ڕۆژەکانی ساڵی ڕابردوودا، تێکڕای پلەی گەرما زیاتر لە پلە و نیوێک گەرمتر بووە لە تێکڕای پێش دەستپێکردنی شۆڕشی پیشەسازی نزیکەی ٢٦٠ ساڵ لەمەوبەر.
ڕێکخراوی کەشناسی بەریتانیا ڕایگەیاند، ساڵی نوێ تەنانەت لە ساڵی ٢٠٢٣ گەرمتر دەبێت.
ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە