سبەی ئەم شوێنانە مووچەکانیان دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... سبەی ئەم شوێنانە مووچەکانیان دابەش دەکرێت
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌كى ٢٠٢٢ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌ت و چه‌ند هێزێكى ئه‌منی ئاشكراكرد.
له‌و خشته‌یه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى داراییدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، سبەینێ یەكشەممە ٣٠ى ١ى ٢٠٢٢ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ‌و بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەكرێت.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ڕۆژی دووشەممەش ٣١ى ١ى ٢٠٢٢ مووچەی وەزارەتی شەهیدان‌و كەسوكاری شەهیدان‌و ئه‌نفالكراوان و زیندانیه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ مووچه‌ى لیوای یەك‌و دووی پۆلیسی پاراستنی دام ودەزگاكانی نەوت و هێزه‌كانى زێرەڤانی‌و بەرگری فریاكەوتن.
به‌گوێره‌ى خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، ڕۆژى ١ى ٢ى ٢٠٢٢ كه ده‌كاته ڕۆژى سێشه‌ممه، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە