سبەی ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه مووچه‌ی مانگی (ئاب/٨)ی ٢٠٢١ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش له‌گه‌ڵ مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لەگەنجینەكان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی گه‌نجینه‌كانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه، سبه‌ی ١ی (ئه‌یلول/٩)ی ٢٠٢١ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (ئاب/٨)ی ٢٠٢١ی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش له‌گه‌ڵ مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
پێشتریش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌نجینه‌كان ئاگاداركرانه‌وه، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مووچه‌ی مانگی (ئاب/٨)ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش بكه‌ن به‌ڕێژه‌ی ١٠٠%.
٢٥ ی ئه‌م مانگه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (ئاب/٨)ی ده‌ستپێكرد و تاوه‌كو ئێستاش مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندرووستی و دارایی و پێشمه‌رگه دابه‌شكراوه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە