سبەی ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت
پەیامی کورد ... سبەی ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان بە لێبڕێنی ٢١% دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە (٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠) موچەی مانگی تشرینی یەکەمی وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە لێبڕێنی ٢١% دابەشدەکرێت.
ئەوەش هاتووە، سەبارەت بە مووچەی پلەتایبەتییەکان هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆش مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیراندا رایگهیاند، "لەم رۆژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق موستەفا کازمی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، بەڵام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، "ئەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە، بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە مووچە دابەشکردن دەکرێت".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە