ستۆلتێنبێرگ : ناتۆ ئامادەی ئەگەری بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا یە
پەیامی کورد ... ستۆلتێنبێرگ : ناتۆ ئامادەی ئەگەری بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا یە .
سکرتێری گشتی ناتۆ لە سەر ئامادەیی ئەم ڕێکخراوە بۆ هەر جۆرە بەرەوڕووبوونەوەیەکی لەناکاو لەگەل ڕووسیا و هەروەها هاوکاری دوو لایەنە لەگەڵ ئەم ووڵاتەدا جەختی کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەنالی هەوالی ئاڕ تی عەرەبی ڕووسیا " ئینس ستۆلتێنبێرگ ' سکرتێری گشتی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور ناتۆ لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیسپانیایی " ئەل مۆندۆ " جگە لە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە ئەم ڕێکخراوە بۆ ئەگەری بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ رووسیا و هەروەها هاوکارییەکان لەگەڵیدا ئامادەیە ، ئاماژەی کرد کە هەموو بابەتەکان دەکەوێتە سەر هەڵوێستی ئەم ووڵاتەوە .
ستۆلتێنبێرگ هەروەها ڕایگەیاند : من لە سەر پێویستی و گرینگی هەناردەکردنی سیگناڵێکی ڕوون بۆ ڕووسیا باوەڕم هەیە ، ئەگەر داواکاری بەرەوڕووبوونەوە و تێکهەڵچوونە ، ئەوە ئێمەش ئامادەین و ئەگەریش داواکاری هاوکاری بێت هەروەها ئێمە دڵخۆش دەبین .
هەروەها ڕایگەیاند : ووتووێژلەگەڵ ڕووسیا دەبێ لە سەر پێگەی هێز و پێداگری بێت سەرەڕای ئەمانە هەروەها دەبێ لەگەڵ ڕووسیا ووتووێژ و گفت و گۆ بکەین هیچ جۆرە دژایەتی و جیاوازییەک لە نێوان مەهار کردن و گفت و گۆ کردن دا بوونی نییە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە