ستیڤن سپیلبێرگ و درووستکردنی پڕۆژەی تەواونەکراوی ستانلی کوبریک

پەیامی کورد   ...  ستیڤن سپیلبێرگ و درووستکردنی پڕۆژەی تەواونەکراوی ستانلی کوبریک

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ، ستیڤن سپیلبێرگ پرۆژەی ناپلیۆنی ستانلی کوبریک وەک زنجیرەیەکی حەوت بەشی بۆ کەناڵی HBO بەرهەم دەهێنێت.

بەپێی ئەو چیرۆکەی کە هەبووە، ستانلی کوبریک، دەرهێنەری کۆچکردووی ئەمریکی، دوای درووستکردنی فیلمی 2001: A Space Odyssey، پلانی داڕشتووە بۆ وێنەگرتنی ژیانی ناپلیۆن بۆناپارت. کوبریک وەک هەموو پڕۆژەکانی، لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی لەسەر ژیانی ناپلیۆن و کەش و هەوای سەدەی 18 کردبوو، بەڵام بەهۆی کشانەوەی وەبەرهێنەران هەرگیز ئەم پڕۆژەیە وێنەی نەگیرا.

دوای چەند ساڵێک، ستانلی کوبریک زۆر سوودی لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ فیلمی ناپلیۆن وەرگرت لە درووستکردنی بێری لیندۆن کە چیرۆکەکەی لە هەمان سەدەی ١٨دا ڕوودەدات. هەروەها باشە بزانین کە هاوسەری ستانلی کوبریک بە زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دەرهێنەرە بۆ پڕۆژەگەلی جۆراوجۆر دەستڕەسی هەیە ؛ بەڵگەنامەگەلێک کە ڕەنگە بکەونە بەردەستی سپیلبێرگیشەوە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە