ستیڤ ڤیتکاف : "خولی پێنجەمی دانووستانەكان ئەم حەفتەیە لە ئەورووپا بەڕێوەدەچێت؛ "تەنانەت لەسەدا یەكی پیتاندن لە ئێران قبووڵ ناکەین".

پەیامی کورد   ...   ستیڤ ڤیتکاف : "خولی پێنجەمی دانووستانەكان ئەم حەفتەیە لە ئەورووپا بەڕێوەدەچێت؛ "تەنانەت لەسەدا یەكی پیتاندن لە ئێران قبووڵ ناکەین".

ستیڤ ڤیتكاف، ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیووز بە ڕوونی ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی سەبارەت بە بابەتی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، هێڵێكی سووری زۆر ڕوون كە دانووستانی لەسەر نییە هەیە، ئەویش پرسی پیتاندنە.

جەختی لەوە کردەوە: "ئێمە تەنانەت لەسەدا یەک لە توانای پیتاندن لە ئێران قبووڵ ناكەین". 
ئەم لێدوانانە گوزارشت لە هەڵوێستێکی تووند و نەگۆڕ لە بەرامبەر بەردەوامی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات.


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە