سزادانی کۆمپانیایه‌کی چین له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به‌هۆی کڕینی نه‌وتی ئێران
پەیامی کورد ... سزادانی کۆمپانیایه‌کی چین له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به‌هۆی کڕینی نه‌وتی ئێران
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا کۆمپانیایه‌کی ووڵاتی چین که به‌شێک له تۆڕی هاورده‌کردنی نه‌وتی گه‌مارۆله‌سه‌ری ئێران بوو، سزا دا و له ئێستادا ڕێژه‌ی هاورده‌کردنی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن چین ه‌وه لانیکه‌م له دوو مانگی ڕابردوودا له سنووری ١.٨ میلیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا تێپه‌ڕیوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی "ڕویتەرز" گه‌مارۆوە نوێیەکانی ئه‌مریکا که پێش ده‌سپێکی دانووستانی ئێران و ئه‌مریکا له عه‌ممان بووە، کۆگای پاشەکەوت کردنی کۆمپانیایەکی چینی کردووەتە ئامانج. گرووپی ووزه‌ی گوانگشا ژوان که نه‌وتی خاو و به‌رووبوومی نه‌وتی له دوورگه‌ی هوانگ زشانی له‌به‌ر ده‌ست دا بوو کاری هاوردەکردنی نەوت لە ئێرانی لە ئەستۆ بووە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئه‌و کۆمپانیایه له کڕین و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران ڕۆڵی بووه.
ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە