سزای سێدارەی گۆران قادری لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا

پەیامی کورد   ...   سزای سێدارەی گۆران قادری لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بانەمەڕ، سزای سێدارەی گۆران قادری خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

گۆران قادری سێ ساڵ پێش لە سەر دۆسیەی شلێر ڕەسووڵی دەست بەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

شلێر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ کە ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠١، بە تەمای هاوکاری کردنی ژنی گۆران قادری چووبووە ماڵی ئەوان، کاتێک زانی که ژنەکەی لەماڵەوە نییە و ناوبراو مەبەستی دەستدرێژی هەیە لە پەنجەرەی بیناکەیانەوە خۆی خستە خوارەوە و چووە کۆما.

ئەم ژنە دواجار دوای ٦ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سنە گیانی لە دەست دا کە ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی مەریوان و بەتایبەت چالاکانی ژنی لێکەوتەوە


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە