سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک هەڵوەشێندرایەوە
پەیامی کورد ... سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک هەڵوەشێندرایەوە
هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی شاهین وەساف لە دەست بەسەركراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
سزای سێدارەی شاهین وەساف تەمەن ٢٩ ساڵ و لە دەستبەسەركراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ورمێ، لە لایەن یەکێک لە لقەكانی دیوانی باڵای ووڵات بە هۆی كەموكوڕی لە لێكۆڵینەوەكان هەڵوەشێندرایەوە و بە مەبەستی پێداچوونەوەی دووبارە بۆ لقی یەكی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆكایەتی دادوەر ڕەزا نەجەفزادە نێردراوەتەوە.
بە ووتەی سەرچاوەكانی هەواڵ، هەڵوەشاندەوەی سزای سێدارەی ئەم بەندكراوە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاكەلێوە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەێندراوە و دۆسیەی ئەم بەندكراوە لە داهاتوودا لە لایەن لقی ناوبراو لێكۆڵینەوەی لێ دەكرێت و سزای نوێ بۆ ئەم بەندكراوە دەر دەچێ كە ئەگەری دەرچوونی دووبارەی سزای سێدارە هەیە.
شایانی باسە كە، شاهین وەساف پێشتر بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
ناوبراو لە ژێر تووندترین ئەشكەجەكان دا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملی دژی خۆی بووە و ئێستاد لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بەند كراوە.
ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە