سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد هەڵوەشایەوە

پەیامی کورد   ...   سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد هەڵوەشایەوە

دادگای باڵا سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، زیندانیی تۆمەتبار بە “سیخوڕی” هەڵوەشاندەوە.

ناسر بەکرزادە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

ناوبراو ئێستا لە بەندی سیاسی زیندانی ورمێ زیندانی کراوە و دووبارە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی دەکرێتەوە.

ناسر بەکرزادە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣ لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل و هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری مووساد" بە سێدارە مەحکووم کرا.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ لە شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر و پاش چەند هەفتەیەک و وەرگرتنی "بەڵێننامە" بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

لە ١٢ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢دا جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ دەست بەسەر و دوای چەند مانگ لێپرسینەوە لە ژێر فشاردا، دواجار بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا.


 


ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە