سزا و گەمارۆوەکانی ئەمریکا پەیوەست بە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران
پەیامی کورد ... سزا و گەمارۆوەکانی ئەمریکا پەیوەست بە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران
ئەمریکا بە بیانووی پشتیوانی لە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران، ١٠ کۆمپانیای یاسایی و ٤ کەسی خستە لیستی سزاکان لە ئێران، مالیزیا، هۆنگ کۆنگ و ئەندەنووسیا.
3 کەس لەو کەسانەی کە گەمارۆ دراون، هاووڵاتی ئێرانین و کەسێکی دیکەش هاووڵاتییەکی ئەندەنووسیایە. لە نێو ئەو کۆمپانیایانەدا 4 کۆمپانیا لە مالیزیا، 4 کۆمپانیا لە ئێران، 1 کۆمپانیا لە هۆنگ کۆنگ و 1 کۆمپانیا لە ئەندەنووسیا تۆمارکراون.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم تۆڕە ئاسانکاری کردووە بۆ ناردنی پارچە بە بەهای چەند ملیۆن دۆلار بۆ ڕێکخراوی جیهادی خۆبژێوی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران.
ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە