سلێمانی بەم شێوەیە لە سەری ساڵ ڕێز لە هاووڵاتیان و شاری هەولێر دەگرێت
پەیامی کورد ... سلێمانی بەم شێوەیە لە سەری ساڵ ڕێز لە هاووڵاتیان و شاری هەولێر دەگرێت
لە سلێمانى سه‌رجه‌م ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانى سه‌رى ساڵ كه حكوومه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات ڕاگیران و ئه‌ویش به‌هۆى ڕێزگرتن له‌قوربانیانى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێرو قوربانیه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ى خه‌ڵك ڕووى تێده‌كه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ پاراستنیان له‌كاردا ده‌بن.
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، " لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌ته‌وه‌و بڕیاردراوه بۆ ڕێزگرتن له قوربانيانى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێرو شه‌هیدو قوربانیدانه‌كانى پێشمه‌رگه ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ ڕابگیرێت‌و هیچ چالاكیه‌كى فه‌رمى نابێت".
ووتیشى:"له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه ئاماده‌كاریكراوه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه قه‌ره‌باڵغى تیا كۆده‌بێته‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ پاراستنى ئارامى هاووڵاتیان".
قایمقامى سلێمانى ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له‌سلێمانى ئاماده‌كارى باشكراوه بۆ ڕێگریكردن له درووستبوونى لافاو هه‌ركه‌سێك ببێته هۆى پڕبوونه‌وه‌و گیرانى مه‌نهۆڵه‌كان و ڕێڕه‌وى ئاو ئه‌وا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە