سندووقی ئێستای نۆرڤێژ ١٤٣ ملیار دۆلاری دەستکەوتووە
پەیامی کورد ... سندووقی ئێستای نۆرڤێژ ١٤٣ ملیار دۆلاری دەستکەوتووە
سندووقی ئێستای نۆرڤێژ ڕایگەیاندووە کە لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵدا ١٤٣ ملیار دۆلاری دەستکەوتووە، وەبەرهێنان لە کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆژیا کاریگەری لەسەر کارەکە هەبووە.
ئەمساڵ سندووقەکە زیاتر وەبەرهێنانی لەو کۆمپانیایانەدا کردووە کە لە بواری زیرەکی دەستکرددا کاریان کردووە. سندووقەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی یەک ترلیۆن و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان لە کۆمپانیاکانی وەک ئەپڵ و مایکرۆسۆفت و ئێنڤیدیا هەیە.
ئەو سندوقە ئاماژەپێکراوە ساڵی ڕابردوو زیانی لە وەبەرهێنانەکاندا هەبووە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە