سندووقی دراوی نێودەوڵەتی : عێراق لە پلەی حەوتەمی زۆرترین داهاتی سەرتاسەرییە لە ووڵاتانی عەرەبی
پەیامی کورد ... سندووقی دراوی نێودەوڵەتی : عێراق لە پلەی حەوتەمی زۆرترین داهاتی سەرتاسەرییە لە ووڵاتانی عەرەبی
لە ڕاپۆرتێکدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتانەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا زۆرترین و کەمترین داهاتی سەرتاسەرییان ڕیزبەندی کردووە.
فۆرات نیووز نووسیویەتی : قەتەر بە داهاتی ٨٢ هەزار دۆلار بۆ هەر تاکێک پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، میسریش بە ٣ هەزار و ٧٧٠ دۆلار پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
هاوکات عێراق لە پلەی حەوتەم دایە و داهاتی سەرتاسەری لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٨٨٠ دۆلار بووە؛ بەم شێوەیە عێراق لە میسر، مەغریب، ئوردون، جەزائیر و لیبیا تێپەڕاند.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە