سنووری ئاسمانی بایدن پێشێل کرا

پەیامی کورد   ...  سنووری ئاسمانی بایدن پێشێل کرا

ئاسمانی ماڵی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی دێلاوەری ئەمریکا لەلایەن فڕۆکەیەکی مەدەنییەوە پێشێلکرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پشت بەستن بە کەناڵی فۆکس نیوز، ئەنتۆنی گوگلیێلمی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای نهێنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی مەدەنی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە (کاتی ناوخۆیی) ئاسمانی بایدنی پێشێل کردووە، لەکاتێکدا لە ماڵەکەی خۆی بووە لە ویلمنگتۆن لە ویلایەتی دێلاوێر. ئەنجامی دا

ئاماژەی بەوەشکرد: دوابەدوای ئەم ڕووداوە فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئەم فڕۆکە مەدەنییەیان ناچارکرد لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی ئەم هەرێمە بە زۆر نیشتنەوە ئەنجام بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی فۆکس نیوز، بریکارەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی (سی ئای ئەی) و ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەم ووڵاتە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە