سنە ; ئایدا عەموویی لە چالاكانی بواری ژنان دەست بەسەر كرا
پەیامی کورد ... سنە ; ئایدا عەموویی لە چالاكانی بواری ژنان دەست بەسەر كرا
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار، ئایدا عەموویی، ژنە چالاکوانی تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئایدایان لە یانەی وەرزشی خۆی (یانەی تایکواندۆ) بەبێ هیچ بەرگەیەكی دادوەری و بە تووندوتیژانە دەست بەسەر كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئایدا عەموویی کە خێزاندارە و دایکی دوو منداڵە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات " زانیاری "یەوە لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانەوە هەڕەشەی لێکراوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، زانیاری درووست سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئایدا عەموویی لەبەردەستدا نییە.
ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە