سه‌رجه‌م هێزه‌كانی چین خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده باشی یه‌وه.
پەیامی کورد ... سه‌رجه‌م هێزه‌كانی چین خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده باشی یه‌وه.
سوپای چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، كه‌شتیه‌كی مووشه‌ك هه‌ڵگری ئه‌مریكی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتبووه ناو ئاوه‌كانی نزیك دوورگه‌كانی سپراتلی له ده‌ریای باشووری چین، به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی چین یش خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده باشی یه‌وه.
تیان جونلی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی باشوری سوپای ڕزگاریخوازی گه‌لی چین ڕایگه‌یاند، "ئه‌و كارانه‌ی سوپای ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی جددی سه‌روه‌ری و ئاسایشی چینیان پێشێل كردوه، هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كه بۆ ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌مریكا مه‌ترسیكاری ئاسایشه له ده‌ریای باشوری چین".
لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌یی باشوور له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ویچات ڕایگه‌یاندووه، "هێزه‌كانی سوپای چین له ئه‌و په‌ڕی ئاماده‌باشییه‌كی به‌رزدا ده‌مێننه‌وه و به‌رپه‌رچی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ووڵاته‌كه‌شیان له‌لایه‌ن كه‌شتیه‌كی مووشه‌ك هه‌ڵگری ئه‌مریكا داوه‌ته‌وه".
ئه‌و كه‌شتییه‌ی ئه‌مریكیه‌ی نزیكبوه‌ته‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی باشووری چین، كه‌شتیی مووشه‌كهه‌ڵگری "چانسێلۆرسڤیل"ه، كه به‌م دواییه به‌ناو گه‌روی تایوان دا تێپه‌ڕیوه.
چین بانگه‌شه‌ی سه‌روه‌ری خۆی ده‌كات به‌سه‌ر نزیكه‌ی هه‌موو ده‌ریای باشووری چین دا، ئه‌مه‌ش بوه‌ته یه‌كێك له خاڵه زۆره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆی و ئه‌مریكا، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی به بانگه‌شه‌ی نایاسایی چین بۆ ئاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به سه‌رچاوه‌كان ناو ده‌بات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه.
كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵانی ڕابردودا به زیادبوونی فرێكوێنسییه‌وه به ده‌ریای باشووری چیندا تێپه‌ڕیون، ئه‌مه‌ش وه‌ك نیشاندانی هێز له به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی چین باس ده‌كرێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە