سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراین : دانووستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕه‌ت ناكه‌ینه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراین : دانووستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕه‌ت ناكه‌ینه‌وه
میخائیل پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراین داوای له ڕووسیا كرد پێش هه‌ر دانووستانێك هێزه‌كانی له ئۆكراین بكشێنێته‌وه و ڕایگه‌یاند، كیێڤ دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ڕه‌ت نه‌كرده‌وه.
میخائیل پۆدۆلیاك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئۆكراین هه‌رگیز دانووستانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ره‌ت نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام پێش هه‌ر دانووستانێك ده‌بێت سه‌ره‌تا ڕووسیا هێزه‌كانی له‌خاكی ووڵاته‌كه‌مان بكشێنێته‌وه".
پێشتر ڤۆلۆدێمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراین بڕیارێكی ده‌ركرد و هه‌موو جۆره دانووستانێكی له‌گه‌ڵ ڕووسیا قه‌ده‌غه‌كرد هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی ڤلادێمیر پووتین وه‌ك سه‌رۆكی رووسیا گه‌ڕانده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماده‌یی مۆسكۆی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ كیێڤ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، " ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو جۆره دانووستانێك به‌ڵام كیێڤ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه دانووستان بكات ".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە