سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ، واده‌یه‌كى نوێى هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كات
پەیامی کورد ... سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ، واده‌یه‌كى نوێى هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كات
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌رى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان، دلشاد شهاب ووته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند :
لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٧/٢٦ شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێکردووە کە تیایدا بیروڕای حزب و لایەنەکانیان بۆ دیاریكردنى وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە.
هه‌روه‌ها ئەوەیشی ڕوونکردەوە کە ھێز و لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لەو ھەنگاوەی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و ئامادەییان بۆ پشتیوانیکردن لە ھەنگاوەکە و پاڵپشتیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، نیشان داوە.
ھاوکات ووتی لە دیدارەکانیاندا حزب و لایەنەکان ھەوڵەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان لەپێناو یەکڕیزی ناوخۆیی و یەک ھەڵوێستی و یەک ووتاریی سیاسی لە ئاست پرسە چارەنووس سازەکاندا، بە گرینگ و خەمخۆرانە وەسف کردووە.
سەبارەت بە ئەنجامی کۆتایی بەرنامەی سەردانەکانیش ووتی :
سەردانی ھەموو حزب و لایەنەکان دەکەین و پاش کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.
جێگای باسە پاش ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ھەڵوەشێندرایەوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەوڵەکانی بە ئاراستەی پڕکردنەوەی بۆشایی یاسایی لە ھەرێمی کوردستان و ئامادەسازی بۆ سازدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان دەست پێ‌کرد.
لەو چوارچێوەدا به‌ڕێزیان کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی لە عێراق بانگھێشت کرد تا بە زووترین کات ئامادەکاری بۆ سازدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بکرێت و وادەیەک بۆ سازدانی ھەڵبژاردنەکە دەست نیشان بکەن.
ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانیش لە عێراق، ئامادەییان نیشان دا کە ئەوان لە ٢٠٢٤/٢/١٨ به‌سەرەوە، توانای سەروکاریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکەیان ھەیە و به‌رلەو وادەیە لە توانایاندا نییە سەروکاری ئەو ھەڵبژاردنە بکەن.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە