سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێوڕه‌سمێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵی نوێ بەڕێوەبرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێوڕه‌سمێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵی نوێ بەڕێوەبرد
به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنه‌كانى كریسمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زایینییه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازى و ئێواره‌خوانێكى بۆ دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى ووڵاتان و هاوپه‌یمانان له هه‌رێمى كوردستان ساز كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرانى سه‌رۆك و نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ووڵاتان ئاماده‌ى بوون.
لای خۆیه‌وه فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان له ووته‌یه‌كى به‌خێرهێناندا، به ناوى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستانه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنه‌كانى كریسمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زانیینى له ئاماده‌بووان كرد و سوپاس و پێزانینى گه‌لى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ووڵاتان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هیواى ساڵیكى تازه‌ى ئارام و ئاسووده و پێشكه‌وتنى بۆ هه‌مووان خواست.
هه‌ر له په‌راوێزى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، چه‌ند تابلۆیه‌كى هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێشكه‌ش كران.
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە