سه‌رۆكوه‌زیرانى سوید، دڵنیایی دەداتە پەنابەرانی کورد!
پەیامی کورد ... سه‌رۆكوه‌زیرانى سوید، دڵنیایی دەداتە پەنابەرانی کورد!
سه‌رۆكوه‌زیرانى سوید له‌سه‌ر نیگه‌رانیه‌كانى گه‌لى كورد له‌به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ توركیا هاته‌ده‌نگ و ڕایگه‌یاند، "هیچکات هاووڵاتی سویدی ڕادەستى توركیا و هیچ ده‌وڵه‌تێكى دیکە ناکەینەوە"، نه‌یشارده‌وه، ئه‌وكه‌سانه‌ى ووڵامیان وه‌رنه‌گرتبێت و توركیا داوایان بكاته‌وه، ئه‌وانه ڕاده‌ست ده‌كه‌نه‌وه.
ماگدالینا ئەندێرسن سەرۆكوەزیرانی سوید له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له ووڵاته‌كه‌ى خۆى ووڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌وانانى دایه‌وه و ووتى:"ئەوکەسانەی هاووڵاتی سویدی نییەن و تورکیا داوایاندەکات، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان و یاساکانی سوید ڕادەستیان دەکەینەوە".
بەڵام هیچکات هاووڵاتی سویدی ڕادەستی تورکیا ناکەینەوە، چوونکە دەزانم هەندێکیان هاووڵاتی سویدین و زۆر نیگەرانن، بەدڵنیاییەوە هیچکات ئەوان ڕادەستناکرێنەوە"
په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى سوید له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌توركیا، سوید و فینله‌ندا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆ له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیان واژوو كرد، به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه، ده‌بێت سوید ٧٣ كه‌سی داواكراو له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه ڕاده‌ستی توركیا بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا توركیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له‌ناتۆ ده‌دات
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە