سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتی لووتکەی جیهانی کەش و هەوا دەکرێت
پەیامی کورد ... سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتی لووتکەی جیهانی کەش و هەوا دەکرێت
یه‌كشه‌ممه 8ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، كونسووڵى گشتی ئیمارات له هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیندراوێکی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له دیدارەکەدا کونسووڵی گشتی ئیمارات، بانگهێشتنامەی شێخ موحەمەد بن را‌شد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بە سەرۆکوەزیران گەیاند بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی جیهانی کەش و هەوا COP28 کە رۆژانى یەک و دووی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ له شارى دوبه‌ى ئه‌نجام دەدرێت و هاوکاتە له‌گه‌ڵ رۆژى نیشتمانی دەوڵەتی ئیمارات.
ئاماژە بەوەش درا، لەو لووتکەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر ووڵاتانی جیهان دەکرێت.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە