سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى نوێى شارى هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى نوێى شارى هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى نوێى شارى هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، تا نیوه‌ڕۆى ڕۆژى شه‌ممه دوا واده‌ى پێشكه‌شكردنى سیڤى كاندیدان ده‌بێت بۆ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر و دواتر ڕۆژى ده‌نگدان دیارى ده‌كرێت .
له لێدوانێكى تایبه‌تدا، عه‌لى ڕه‌شید، ڕایگەیاند: "دواى وه‌فاتى ''د. فرسه‌ت سۆفى''، دیاره بۆشاییه‌ك درووست نه‌ببوو له ڕووى ئیدارى و یاساییه‌وه، به‌ڵام وه‌كوو عورف وایه دواى چله‌ى ماته‌مینى كه‌سێك هه‌ڵبژێردرێت، دوێنێ له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆوه ئاگادار كراینه‌وه كه‌وا ئومێد خۆشناو، كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه بۆ ئه‌و پۆسته و سیڤیه‌كه‌ى گه‌یشتووەته ده‌ستمان، ئێمه‌ش به‌یانێكمان ده‌ركردووه به‌پێى یاساى ژماره (٣)ی ساڵى ٢٠٠٩ى پارێزگاكانى هه‌رێمى هه‌مواركراو، هه‌روه‌ها به‌پێى یاساى ژماره (٤)ى ساڵى ٢٠٠٩ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان، هه‌روه‌ها به‌پێى یاساى ژماره (٦)ى ساڵى ٢٠٢٠ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ئاگادارییه‌كمان بڵاو کردەوە بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه داوا ده‌كه‌ن ببن به پارێزگار، سیڤى خۆیان و ناسنامه، یان كارتى نشتیمانى له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كى كۆپى له بڕوانامه‌كانیان كه به‌كالۆریۆس بێت، پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌ن بكەن ".
له‌باره‌ى كۆتا ڕۆژى پێشكه‌شكردنى سیڤى و ڕێنماییه‌كانیش سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ووتى: "تاكو ئه‌مڕۆ دوو سیڤیمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، به‌یانى و دووبه‌یانیش ده‌مێنێ تا کاتژمێر ١ى ڕۆژى شه‌ممه كۆتا کات ده‌بێت بۆ پێشكه‌شكردنى سیڤى، ئینجا دواتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى له‌سه‌ر سیڤییه‌كان داده‌نیشێت و ئه‌وانه‌ى كه‌وا ڕێنماییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه ده‌یخه‌ینه به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وەوە، ئه‌وانەیشی ڕێنماییه‌كان نایانگرێته‌وه ده‌خرێنه لاوه، ئه‌و كه‌سه‌ى سیڤى پێشكه‌ش ده‌كات ده‌بێت به‌پێى یاساى ژماره (٣) ده‌رچووى زانكۆ بێت و ته‌مه‌نیشى له ٢٥ ساڵ زیاتر بێت ."
عه‌لى ڕه‌شید ووتیشى: "دواى وردبینى له سیڤییه‌كان ده‌خرێنه به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وەوە كه وا پێشبینى ده‌كه‌م ڕۆژى دووشه‌ممە كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن بۆ ده‌نگدان دابنرێت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ڕێك بكه‌وین، ئینجا له‌ناو كۆبوونه‌وه پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌رێوه ده‌چێت و، كاندیده‌كان سیڤیى خۆیان ده‌خوێننه‌وه و ده‌خرێته ده‌نگدان و، به ده‌نگ پارێزگارى نوێ یه‌كلای ده‌بێته‌وه و ده‌بێته بڕیار و ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كرێت، له‌وێش ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێت و، پاشان ده‌چێته لاى سه‌رۆكى هه‌رێم و پارێزگارى هه‌ڵبژێردراو سوێندى یاسایى ده‌خوات و ئینجا ده‌بێته پارێزگارى فه‌رمی شارى هه‌ولێر ."
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە