سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق داواى ڕاده‌ستكردنى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى نزیك له مسته‌فا كازمى دەکات
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق داواى ڕاده‌ستكردنى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى نزیك له مسته‌فا كازمى دەکات
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى داواى ڕاده‌ستكردنى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى نزیك له موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات.
دادوەر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا کرد، بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و وه‌زیرى پێشووى دارایی و به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه به‌هۆى تێوه‌گلانیان له دۆسیه‌ى دزی سه‌ده.
ووتیشى، ئه‌و دۆسیه له‌تاوانى ته‌نها دزییه‌ك گه‌وره‌تره‌و وایكرد متمانه‌ى هاووڵاتیان به‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت نه‌مێنێت و داوا كراوه ڕاده‌ستى عێراق بكرێنه‌وه‌و له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئاماده‌بن.
ئاماژه بۆئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌گه‌رچى ئه‌وانه ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و ووڵاتانه‌یان هه‌یه به‌ڵام عێراق مافى خۆیه‌تى داواى ئه‌وانه‌بكات كه هاووڵاتى ووڵاته‌كه‌ین و له گه‌نده‌ڵی ه‌وه گلاون.
دزی سه‌ده دزینى زیاتر له دووملیارو 500ملیۆن دۆلاربوو له‌پاره‌ى باجه‌كان و حكومه‌ت چه‌ند جارێك رایگه‌یاند كه به‌شێك له‌م پارانه‌ى گه‌ڕاندۆته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ى گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه به‌به‌راورد به‌ئه‌ندازه‌ى كۆى گشتى پاره‌كه زۆركه‌مه
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە