سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمی کوردستان هۆکاری لافاوەکەی شاری هەولێر ئاشکرا دەکاتە و دەیخاتە ئەستۆی بەرپرسانی کابینەکەی پێشوو
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای ده‌كات، له‌گه‌ڵ بارینى بارانێكى زۆر له‌هه‌ولێر حكوومه‌ت‌و به‌شێك له‌هاووڵاتیان هۆكارن بۆ دروستبوونى لافاو.
د.موحه‌مه‌د شوكرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندوه، جگه‌له‌وه‌ى بارانى زۆر باریوه، هاوكات له‌هه‌ولێر له‌كابینه‌كانى ڕابردوو حكوومه‌ت زه‌وى له‌و ناوچانه دابه‌شكردوه‌و كراوه به‌خانوو هه‌روه‌ها ڕێڕه‌وى ئاویشى گرتوه.
ناوبراو ووتیشى:"جگه له‌م هۆكارانه هاووڵاتیان خۆشیان هۆكاربوون‌و پاشماوه‌ى ئه‌و خانوانه‌ى تێكیانداوه، فڕێیانداوه‌ته شوێنى ئاوه‌ڕۆى باران".
سه‌رۆكى ده‌سته‌كه ئه‌وه‌شی خستوەته‌ڕوو، تائێستا نه‌بوه‌ته نه‌ریت له‌هه‌رێم خه‌ڵك ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تى له‌به‌رامبه‌ر كه‌م وكوڕیه‌كداو سه‌رجه‌م هۆكاره مرۆییه‌كانى لافاوه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆى به‌رپرسانى پێشووى هه‌ولێرو حكوومه‌ت.
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى ڕابردوو له‌هه‌ولێر لافاو دروستبوو به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتیان زه‌ره‌رو زیانیان به‌ركه‌وت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە