سه‌رۆكى " مەهەپە " هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كورد

پەیامی کورد     ...   سه‌رۆكى " مەهەپە " هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كورد .

سەرۆکی پارتى بزووتنەوەی نەتەوە په‌رستى تورکیا " مەهەپە " دەڵێت:"ئەوەی هەدەپە بەپارتێکی ڕەوا بزانێت، ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ پەکەکەش بکات"، ڕاشیده‌گه‌ینێت، "شتێک نییە بەناوی کێشەی کورد".
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بە میدیای تورکی وتووە، "لە تورکیادا کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کوردەوە، کەمال کڵچدار ئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە بەقسەکردن لەسەر کێشەیەک کە لەبنەڕەتدا بوونی نییە، دەیەوێ ئەو پەیوەندییە قەدەغەیەو ئەو هاوپەیمانییە بێ ڕەوشتانەی لەگەڵ هەدەپە دروستیکردوە بەفەرمی بکات‌و ڕەوایەتی پێبدات".
باخچەلی باسی لەوەشکردوە، "شاندی جەهەپە لەماوەی ڕابردودا سەردانی باکووری عێراق (هه‌رێمى كوردستان)یان کرد، پێویستە بێ ئەوەی پەنا ببردرێتە بەر درۆ و قسە هەڵبەستن، ڕوونبکرێتەوە کە ئایا ئەو شاندە لەگەڵ پەکەکە دیداری سازداوە یان نا".
مانگى چوارى ئه‌مساڵیش سه‌رۆكى مه‌هه‌په‌ هێرشێکی تووندى كرده‌سه‌ر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" و ڕایگه‌یاند، "هەرکەسێک هاوپەیمانیەتی لەگەڵ دەمیرتاشدا بکات دوژمنی گەلی تورکە".
دەوڵەت باخچەلی ووتبووى، "هەرکەسێک لەدەمیرتاش نزیکبێتەوە لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجی سیاسیی، ئەوە بەرەیەکی دژی ژنان‌و منداڵان‌ و سوپای تورکیا درووستکردوە".


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە