سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسووڵى گشتی فه‌ڵه‌ستینی کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسووڵى گشتی فه‌ڵه‌ستینی کرد
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2025/1/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه، پێشوازی له باڵیۆز نه‌زمى حزوورى، كونسوڵى گشتیى فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى حزوورى-ی كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركی داهاتوویدا بۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه حزوورى، سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیرى و هاوكاری سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى فه‌ڵه‌ستینى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
ئاگربه‌ست له غه‌ززه و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە