سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌لژیكا كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌لژیكا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/5/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له فیلیب ڤاندین بولك، باڵیۆزى به‌لژیكا له ئوردن و عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ به‌لژیكا، ڕۆڵى به‌لژیكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعشدا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاویكاری هاوبه‌ش كرده‌وه و هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى عیراق و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش عیراق پێویستى به به‌رده‌وامی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
باڵیۆزى به‌لژیكا سوپاس و پێزانینى ووڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ربرى و دووپاتی کرده‌وه که ووڵاته‌که‌ی وه‌ک هاوبه‌شێکى پابه‌ند به پشتگیری عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى به‌لژیكا له شه‌ڕى دژى تیرۆردا، جه‌ختی له پێویستی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه کردوه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه.
دۆخی شه‌نگال و ئاواره‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که له ئه‌نجامى پێشهاته ئه‌منییه‌كان، ئه‌رک و کاره‌کانی یوونیتاد له عیراق، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و گرنگیی گفتوگۆ بۆ لێکگه‌یشتن، پرسی ئازادییه‌کان و ئازادی ڕاده‌ربڕین، په‌تای کۆڤید_١٩ و کاریگه‌رییه‌کانی، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان له ئۆكراین و لێکه‌وته‌کانی، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌حه‌دییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە