سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌لژیكا كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌لژیكا كۆبووه‌وه
چوارشه‌ممه 2023/10/18 نێچیرڤان بارزانى، سه‌ركى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سێرج دیكشن باڵۆزى به‌لژیكا له عێراق و ئوردن كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌لژیكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، گرینگی شیاندنه‌وه‌ى ڕفێندراوانى ئێزدی ڕزگاربووى ده‌ستى داعش، دۆخى سیاسی عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداری به‌لژیكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش و هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاری هاوبه‌شى نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی جێبه‌جێكردنى دروستى سیسته‌مى فیدراڵى له عێراق و كارى پێكه‌وه‌یى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به‌ڕێز باڵیۆزى به‌لژیكا سوپاس و پێزانینى ووڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بیرورایان گۆڕییه‌وه.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە