سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى سووریا كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى سووریا كۆبووه‌وه
هه‌ینى 2025/4/11 له چوارچێوه‌ى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسی ئەنتالیا دا لە تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەحمەد ئه‌لشەرع سەرۆککۆماری سووریا، کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داهاتووى پەیوەندییه‌كانى سووریا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش، كرده‌وه.
سه‌رۆككۆمارى سووریا دید و ڕوانینى خۆى بۆ سووریا خسته ڕوو كه هه‌موو پێكهاته‌كانى بگرێته خۆى و وو‌ڵاتى هه‌موو هاووڵاتییان و پێكهاته‌كانى بێت و ده‌ستوور مافه‌كانیان بپارێزێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ستایشى ڕوانینى سه‌رۆككۆمارى سووریا، جەختی لەسەر گرینگی ئاشتی و سەقامگیری لە ووڵاته‌كه و چاره‌سه‌رى سیاسییانه‌ى كێشه‌كان کردەوە بە شێوەیەك کە مافی هەموو پێکهاتەکانی، به‌تایبه‌تى گه‌لى كورد له سووریا مسۆگەر بکات و ببێته هۆى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆككۆمارى سووریا جه‌ختى له خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌بوونى په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا بکات و یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی ئارامى و پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر عێراق و سووریاوه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە