سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه 2024/4/28 له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ مۆحسن مه‌نده‌لاوى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسی عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و یاسا پێویسته‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامی گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵیان به پێویست زانى بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى ووڵات و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمى كوردستان، یه‌كه و پێكه‌وه گرێدراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ مسۆگه‌ری ماف و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری سیاسى له ووڵات و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 61437 جار خوێندراوەتەوە