سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکكۆمارى عێراق كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکكۆمارى عێراق كۆبووه‌وه
ئێوارەی شه‌ممه 2024/5/11 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر لەگەڵ د. لەتیف جەمال ڕەشید سه‌رۆکكۆمارى عێراقى فیدراڵ کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە جێگرانى سه‌رۆك و ژمارەیەك لە وەزیر و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئامادە بوون، بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەكه تاوتوێ کران و جەخت لەسەر گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرایه‌وه.
به‌ڕێز سەرکۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق.
لاى خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرینگی هەوڵه‌کان بۆ پاراستنى ئارامی و سه‌قامگیرى و تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوایین سەردانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران‌دا خسته ڕوو.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 52366 جار خوێندراوەتەوە