سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/7/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ئه‌منی عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى ١٤٠ ، پێشهاته‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، تاوتوێ كران.
باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا جه‌ختى له بایه‌خدانى ووڵاته‌كه‌ى به بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سه‌قامگیری عیراقى بۆ پاراستنى سه‌قامگیری ناوچه‌كه به پێویست و گرینگ زانى.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كلیلى ئارامى و سه‌قامگیری عیراقه و هه‌بوونى میكانیزمێكی بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، به پێویست له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێویستی و گرینگی به‌رده‌وامی هاریكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق به پشتگیری هێزه‌كانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى ١٤٠ى ده‌ستوور.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنى بازاڕى جیهانی ووزره و پێگه و گرینگی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌مباره‌یه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه ئۆلیڤیێ دیكۆتینى، كونسووڵى گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە