سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركرده عێراقییه‌كان، دۆخى ووڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركرده عێراقییه‌كان، دۆخى ووڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن
له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/4/28، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکكۆمار، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت و ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانى عێراقدا ئه‌نجامدا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ، سه‌ید عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی نیشتمانی حیکمه، د. عادل عه‌بدۆلمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر و سیاسه‌تمه‌دارى دیارى عێراقى، سابت عه‌بباسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی حه‌سمى نیشتمانى، نوورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تى یاسا، هادی عامری، سه‌رۆكى ڕێکخراوی به‌در، موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی ئه‌لعه‌زم، د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتر و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی نه‌سر، عه‌بدلساده فرێجى، ئه‌میندارى گشتی هاوپه‌یمانی نه‌هجى نیشتمانی عێراقى و شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی سیاده، دۆخى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداى تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کانی عێراق به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها ئارامى و سه‌قامگیری هه‌رێمى كوردستانى به به‌شێكى دانه‌بڕاو له ئارامى و سه‌قامگیری عێراق به‌گشتى له قه‌ڵه‌م دا.
سەرۆکی هەرێم به پێویستى زانی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق پیكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى و ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م ووڵات و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداى به كلیلى ئارامى و سه‌قامگیری عێراق و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر و پێشكه‌وتن بۆ ته‌واوى عێراق زانى، بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختى له پیویستى و گرینگی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه.
لاى خۆیانه‌وه به‌ڕێزان سه‌ركرده‌كانى هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان، پشتگیری خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستایش و پێزانینیان بۆ هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌رده‌وامی سه‌ردان و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
دابینکردنی بوودجه و شایسته دارایییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوانی له جێیه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌کان و کارنامه‌ی حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر دۆخى عێراقه‌وه، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جیهان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌ركرده عێراقییه‌كان بوو.
ئەم بابەتە 61485 جار خوێندراوەتەوە