سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
شه‌وى ڕابردوو، پێنجشه‌ممه 2025/1/30 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشت. تیایدا ده‌ر‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی گفتوگۆى هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گرینگ بۆ سه‌قامگیری عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و ڕۆڵى دۆستانه‌ى فه‌ڕه‌نسا و ماكرۆن له یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه گه‌لى كوردستان هه‌رگیز هاوكارییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌بیر ناكات.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك ماكرۆن جه‌ختى له به‌رده‌وامی پشتگیری فه‌ره‌نسا له عێراق و قه‌واره‌ى ده‌ستووری هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه فه‌ره‌نسا به بایه‌خێكى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ستایشى هه‌وڵه‌كانى نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا، كرد.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ماكرۆن پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و تیشكیان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان له عێراق و سووریا و داكۆكییان له پاراستنى مافه‌كانى كورد له سووریا كرده‌وه و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان، تاوتوێ كرد.
ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە