سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پله‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رزده‌كاته‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پله‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رزده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/2/7، نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، پله‌ى نوێى پێنج ئه‌فسه‌رى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى بۆ به‌ستن پاش ئه‌وه‌ى فه‌رمانى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانیانى واژوو كرد و بۆ لیوا ڕوكن و لیوا به‌رزكرانه‌وه.
له ووته‌یه‌كدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى لێ‌كردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرینگى و پێویستی سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ناوى پێشمه‌رگه ناوێكى پیرۆزه و پێویسته وابه‌سته‌یى و ئینتیماى یه‌كه‌مى پێشمه‌رگه بۆ خاك و نیشمان و گه‌له‌كه‌ى بێت و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى خێرا و جددى بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به پێویست زانى، هه‌موو پشتگیرییه‌كیشى بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ربڕى.
لاى خۆیانه‌وه به‌ڕێزان پله‌دارانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، سوپاس و پێزانینان بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گرنگیدانیان به پێشمه‌رگه ده‌ربڕى و به‌ڵێنى پێشمه‌رگانه‌ى دڵسۆزى و خزمه‌تى نیشتمانیان دووپات كرده‌وه.
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە