سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى نوێى فه‌ڕه‌نسا كرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى نوێى فه‌ڕه‌نسا كرد
ئێواره‌ى دووشه‌ممه 2024/2/26 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دیدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پاتریك دۆرێل باڵیۆزى نوێى فه‌ڕه‌نسا له عێراق، وێڕای هیواى سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركه‌كه‌یدا، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا دووپات كرده‌وه و سوپاسی پشتگیری به‌رده‌وامی فه‌ڕه‌نسای بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد.
لاى خۆیه‌وه دۆرێل خۆشحاڵی خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى ووڵاته‌كه‌ى له عێراق نیشاندا و دووپاتى كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا به بایه‌خ و گرینگییه‌كى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له هاوكارى و پشتگیری‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى و ئه‌منی عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى گرینگی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى كرد.
ئەم بابەتە 11818 جار خوێندراوەتەوە