سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى نوێى قه‌ته‌ر كرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى نوێى قه‌ته‌ر كرد
پێشینوه‌ڕۆى سێشه‌ممه 2024/2/27 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سوڵتان بن موباره‌ك ئه‌لكوبه‌یسى، باڵیۆزى نوێى قه‌ته‌ر له عێراق، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوون و هیواى سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركه‌كانیدا، خۆشحاڵی خۆى به ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ده‌رفه‌تى باش بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان هه‌ن.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى نوێى قه‌ته‌ر، خۆشحاڵی خۆى به ده‌ست به‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى وووڵاته‌كه‌ى له عێراق نیشاندا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو ده‌رگاكانى قه‌ته‌ر به ڕووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كراوه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه قه‌ته‌ر خوازیاره له بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان، ئابوورى، كولتوورى و چه‌ندین بوارى دیكه‌دا بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات.
ئەم بابەتە 11749 جار خوێندراوەتەوە