سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكی هاوپه‌یمانان كرد
پەیامی کورد ... سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكی هاوپه‌یمانان كرد
سێشه‌ممه 2024/1/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ژەنهراڵ جۆوڵ ڤاوڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هاوکاری هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كی داعش، یارمه‌تیدانى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به مه‌شق و ڕاهێنان و ڕاوێژى سه‌ربازى، هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر له عێراق و سووریا و له ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پاراستنی هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و نێرده دیپلۆماتییه‌كان له عێراق كرده‌وه و هاوڕا بوون كه سه‌قامگیری عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه پێویسته و ده‌بێ هیچ ده‌رفه‌ت نه‌درێت تیرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له هێرشه درۆنییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان کرد.
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و به‌رپرسانى سه‌ربازى، ئاماده‌ى بوون.
ئەم بابەتە 12011 جار خوێندراوەتەوە