سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى دیارى كرد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى دیارى كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/3/3 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دیاریكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژوو كرد.
له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م) له مادده‌ى (ده‌یه‌م) له یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بڕیارى داوه به دیاریكردنى ڕۆژى 2024/6/10 به واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێویست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه، هه‌ر ئه‌مڕۆش له ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 11567 جار خوێندراوەتەوە