سه‌رۆكى هه‌رێم: با یادى شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول بكه‌ینه بنه‌ماى یه‌ك ڕیزى و پێكه‌وه كار بكه‌ین
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێم: با یادى شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول بكه‌ینه بنه‌ماى یه‌ك ڕیزى و پێكه‌وه كار بكه‌ین
لە پەیامێکیدا بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند: "شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول و كاریگه‌رى و پێگه و ده‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان، بوونه بنه‌مایه‌ك كه ڕێككه‌وتنى ١١ى ئازار و هه‌موو ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانى دواترى گه‌لى كوردستانى له‌سه‌ر بنیات نران، ده‌سكه‌وتى هه‌ره مه‌زنیش درووستكردنى شانازى و ناسنامه‌ى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى و ئیراده و گیانى به‌ره‌نگارى و به‌رده‌وامى بوو كه گه‌لى كوردستانى به ئه‌مڕۆ گه‌یاند".
دەقی پەیامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
له یادى شه‌ست ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا، به ڕێز و شكۆوه یادى ڕێبه‌رى شۆڕش بارزانیى نه‌مر و هاوهڵانى و ته‌واوى شه‌هیدانى شۆڕش و كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌میاندا داده‌نوێنین.
شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول، ماكى شۆڕشه‌كانى كوردستانه كه له یه‌كێك له سه‌رده‌مه هه‌ره سه‌خته‌كانى مێژوودا هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كانى كوردستانى له‌ژێر سه‌ركردایه‌تییه‌كى جێى باوه‌ڕ و متمانه و له ئیراده‌یه‌كى یه‌كگرتوودا كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه و له‌پێناو یه‌ك ئامانجدا به‌ره‌نگارى سته‌م و داپڵۆسین ببنه‌وه و داواى ئازادى و مافه‌كانیان بكه‌ن.
شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول ئیراده‌یه‌كى پۆڵایین و له‌بننه‌هاتووى له گه‌لى كوردستاندا دروست كرد كه ئیتر هه‌رگیز نه‌ده‌بوو بشكێت، بۆیه ته‌نانه‌ت دواى گه‌له‌كۆمه‌كى نێوده‌وڵه‌تییش له شۆڕش، زۆرى نه‌خایاند گه‌لى كوردستان ڕیزه‌كانى ڕێكخسته‌وه و دووباره هاته‌وه كۆڕى خه‌بات و تێكۆشان و ڕووبه‌ڕووى هه‌موو هێز و چه‌ك و زه‌بر و زه‌نگێكى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عیراق بووه.
شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول و كاریگه‌رى و پێگه و ده‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان، بوونه بنه‌مایه‌ك كه ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار و هه‌موو ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانى دواترى گه‌لى كوردستانى له‌سه‌ر بنیات نران، ده‌سكه‌وتى هه‌ره مه‌زنیش دروستكردنى شانازى و ناسنامه‌ى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى و ئیراده و گیانى به‌ره‌نگارى و به‌رده‌وامى بوو كه گه‌لى كوردستانى به ئه‌مڕۆ گه‌یاند.
با یادى شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول كه شۆڕشى ته‌واوى گه‌لى كوردستان بوو، بكه‌ینه هه‌وێن و بنه‌ماى یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و به هه‌مان گیانى شۆڕش، له‌پێناو ئاینده‌یه‌كى باشتر و چه‌سپاندنى فیدراڵى و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و دهستكهوكانیدا، پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین و كار بكه‌ین.
هه‌میشه به‌رز و شكۆدار بێت یادى شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
١١ى ئه‌یلوولى ٢٠٢١
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە