سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر : هه‌ولێر به‌ره‌و گه‌شانه‌وه‌ی به‌رزتر ده‌ڕوات
پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر : هه‌ولێر به‌ره‌و گه‌شانه‌وه‌ی به‌رزتر ده‌ڕوات
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر باس له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی هه‌ولێر ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه له هه‌ولێر به‌ده‌مه‌وه‌چوون بۆ بڕیاری حكوومه‌ت له ئاستێكی زۆر باشدایه بۆیه ده‌بینرێت گه‌شه‌كردن له شاره‌كه له ئاستێكی به‌رزدایه.
عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگەیاند : پڕۆژه‌ی ستراتیژی له هه‌ولێر ڕانه‌وه‌ستاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه پرۆژه‌كان له فراوانتر ده‌بن و له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت هەوڵی زۆر دەدرێت ، جووڵه‌ی بازرگانی باشه له‌گه‌ڵ هاتنی به‌شه بوودجه‌ش باشتر ده‌بێت، دوێنێ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕێگاوبانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر كراوه‌نەته‌وه كه دوو ڕێگای سه‌ره‌كی شاره‌كه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پڕۆژه‌كان نه‌وه‌ستن و كوردستان دوانه‌كه‌وێت.
ڕایشیگه‌یاند: گه‌شه‌کردنی هه‌ولێر به‌و شێوه فراوانه فاكته‌ری زۆرن، یه‌كێك له‌وانه خه‌ڵكی هه‌ولێر له ئاستی به‌دواداچوون بۆ بڕیاری حكوومه‌ت زۆره و سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كه‌ین شێوه‌ی قه‌رز و ڕسوماتی خۆیان به‌شێوه‌ی باش ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش ئاسانكاریمان بۆیان كردووه وه‌ك داشكاندنی قه‌رزی كاره‌با، داهاتی هه‌ولێر بۆ هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ش وای كردووه شاره‌كه ته‌واو گه‌شه بكات، ڕاسته باج و ڕسومات هه‌یه به‌س ته‌ماشای هه‌ولێر بكه‌ن چه‌ند گه‌شه‌ی كردووه و چی كراوه، دڵنیابن هه‌ولێر هه‌نگاوی گه‌وه‌تره و به‌هێزتر ده‌نێت ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی حكوومه‌ت گرنگی زۆری به به‌نداوه‌كان داوه به‌تایبه‌ت له سنووری دوروبەری هه‌ولێر .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە