سهرۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازی بەریتانی کرد
پەیامی کورد ... سهرۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازی بەریتانی کرد
ئهمڕۆ چوارشەممە 11/22، مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازی بەریتانی بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامى سیمپسن، گهوره ڕاوێژكارى بهرگری بهریتانى له ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقیا كرد.
له كۆبوونهوهکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوکاری ئەمنی و سەربازیى دوولایەنە کرا.
تەوەرێکی کۆبوونەوەكه تایبەت بوو بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕ و پێکدادانی سەربازی.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پاراستن و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێم و پتەوکردنی سیستەمی فیدرالی عێراق کردەوە .
سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بگێڕێت.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە