سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئۆرد‌ن و شاندێكی یاوه‌ری سەردانی هه‌ولێر دەکەن
پەیامی کورد ... سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئۆرد‌ن و شاندێكی یاوه‌ری سەردانی هه‌ولێر دەکەن
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دیپلۆماسی له كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات کە شاندێكی باڵای ئوردن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و زانیاری له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ش ده‌خاته ڕوو.
ئه‌و سه‌رچاوەیە ڕایگەیاند : ''هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵای ئوردن به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بدۆلمۆنعیم ئه‌لعۆدات، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته بە یاوەری چه‌ندین په‌رله‌مانتاری ئۆرد‌ن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.''
ووتیشی: ''سه‌ردانه‌كه دۆستانه‌یه و پێشتر به هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ هه‌رێمی كوردستان كراوه و له شێوه‌یه‌كی پرۆتۆكۆڵی و ئاست به‌رز پێشوازییان لێ ده‌كرێت.''
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە