سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی ئوردن دۆستایه‌تی مێژوویی هه‌ردوولایان دووپات كرده‌وه‌

پەیامی کورد   ...   سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی ئوردن دۆستایه‌تی مێژوویی هه‌ردوولایان دووپات كرده‌وه‌

ڕۆژی دووشەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی کونسووڵی گشتی شانشینی ئوردن لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و گەلی کوردستان و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە