سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێكه‌وت
پەیامی کورد ... سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێكه‌وت
موحه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێكه‌وت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، موحه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌غدای پایته‌ختی به‌ره‌و تاران به‌جێهێشت.
پێشتریش له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه، ناسر كه‌نعانی ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندبوو، "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه بۆ تاران له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ووڵاتدا ده‌بێت و لیژنه باڵاكانی سه‌ر هه‌ردوولا له ئاستێكی به‌رز كۆده‌بنه‌وه".
سه‌باره‌ت به بڕیاری عێراق بۆ جێگیركردنی هێزی پاسه‌وانی سنور له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، ناسڕ كه‌نعانی ڕوونیكرده‌وه، "له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئێران باس له پرسه سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری باڵای لایه‌نه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ردوو ووڵات له تاران و به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت، پرسی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووریش پێشتر باس كراوه و ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، حكوومه‌تی ناوه‌ندیش به‌رپرسیاره له ده‌سته‌به‌ركردنی سنووره هاوبه‌شه‌كان، ده‌بێت به‌رپرسیارێتییه یاساییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە