سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر نیوه‌ڕۆ خوانێك بۆ سەرۆکی حکوومەت رێکدەخات
پەیامی کورد ... سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر نیوه‌ڕۆ خوانێك بۆ سەرۆکی حکوومەت رێکدەخات
شێخ خالید بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، وێڕای پێشوازییه گه‌رمه‌كه‌ی، نیوه‌ڕۆخوانێكی تایبه‌ت بۆ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خات.
له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا، كه له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی میری قه‌ته‌ر بوو، مه‌سروور بارزانی، به‌جیا له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر و وه‌زیرانی بازرگانی و وزه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان كراوه و له‌گه‌ڵ ده‌وحه رێككه‌وتوون تیمێكی ته‌كنیكی پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كانی ئابووری، بازرگانی، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ رێكبكه‌ون.
دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش، نیوه‌ڕۆخوانێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن شێخ خالید بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، بۆ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكخرا.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە