سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا : فشاره ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئابووری ئێمه هێشتا بوونی هه‌یه
پەیامی کورد ... سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا : فشاره ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئابووری ئێمه هێشتا بوونی هه‌یه
میخائیل میشۆستین سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، فشاره ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئابووری ڕووسیا هێشتا هه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاته‌كه‌ی توانیان زۆرێك له ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنن و پاڵپشتی هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان بكه‌ن.
میخائیل میشۆستین له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت كه تیایدا ڕه‌شنووسی بوودجه‌ی فیدراڵی ڕووسیا بۆ ساڵی 224 تاوتوێ ده‌كرێت رایگه‌یاند، "ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان ڕابكێشم هاوكاران بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی كه فشاره ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئابووری ئێمه هێشتا بوونی هه‌یه، سوپاس بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆككۆمار و گۆڕانكارییه‌كان له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنی حكوومه‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی، به‌و هه‌وڵانه توانرا زۆرێك له ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێندرێن، ئه‌ویش پشتگیریكردنی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كانمان كه له بواره ئابوورییه جیاوازه‌كاندا كارده‌كه‌ن هاته‌دی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئابووری ڕووسیا ئه‌مساڵ به‌ره‌و گه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌نگاوی ناوه، به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانی پسپۆڕان بۆ په‌ره‌پێدانی ڕووداوه‌كان و لاوازبوونی ئابووری ووڵاته‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تایی وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی ئابووری، له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگدا به‌رهه‌می گشتی ناوخۆ به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 2% زیادیكردوه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته ئاسانكارییه‌كی زۆری بۆ كرا به‌هۆی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانه‌وه وه‌ك داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی گواستنه‌وه و لۆژیستی و زیادبوونی چالاكی وه‌به‌رهێنان له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵدا.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە