سه‌رۆك وه‌زیران كازمى، پیرۆزبایى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
پەیامی کورد ... سەرۆك وه‌زیران كازمى، پیرۆزبایى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/3/21 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له موسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ ه‌وه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران كازمى پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و هیواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزیان و گه‌لى كوردستان خواست.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران كازمى كرد بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایی‌یان و هیواى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە